بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگایه‌كی عێراقی هه‌ژاند

"زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌"

دیمه‌نێكی پارێزگای به‌سره‌
دیمه‌نێكی پارێزگای به‌سره‌

K24 - هەولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای به‌سره‌ی له‌ باشووری عێراق هه‌ژاند.

میدیای فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، كاتژمێر 9:40 ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌ كردووه‌، گوڕه‌كه‌ی 4 پله‌ی رێخته‌ر بووه و تا ئێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.

Fly Erbil Advertisment