لەم رێکەوتە.. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی دۆناڵد ترەمب بەردەست دەبێت
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە هاوشێوەی فەیسبووک دەبێت

K24 - هەولێر:
گرووپی میدیایی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ جەخت لەوە دەکەنەوە، لە رێکەوتی 21ـی شوباتی 2022 تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) "تروس سۆشیاڵ" بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی "ئەپڵ ستۆر" کە بەرنامەیەکی تایبەتە بە داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشن لە بۆ هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەپڵ، تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" لە 21ـی شوباتی 2022 لە بەرنامەکەدا بەردەست دەبێت و هەمووان دەتوانن لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیری بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لەدوای رووداوەکانی کانوونی دووەم/یەنایری 2020 کە تۆمەتبارکرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ شکاندنی حەرەمی کاپیتۆڵ، چەناڵ و پێگە و هەژمارەکانی لە تویتەر و فەیسبووک و یوتیوب هەڵپەسێندران و رێگەی پێندرا هیچ جۆرە بابەتێک بڵاوبکاتەوە، بڕیاری دروستکردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی دا.
ناوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەمانای "راستگۆیی کۆمەڵایەتی" دێت، چاوەڕوان دەکرێت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی فەیسبووک بێت.