له پردێ هێرش كرایه سه‌ر میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه
ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كران

K24- هه‌ولێر:
کەمێك بەر لەئێستا بە ژماره‌یه‌ك کاتیۆشا ھێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان لەمیحوەری پردێ.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێك به‌ر له ئێستا 8 مووشەکی کاتیۆشا لە نزیك میحوەری پێنجی کەرکووك لە پردێ کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
نووری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووكی هێزەکانی پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند، مووشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە و لە سنووری دوبزەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هیزی پێشمەرگە کراون.
بەهۆی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان ماوەی چەند مانگێکە هێرشە مووشەکییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە زیاد بووە.
H.B