عه‌زم و ته‌قه‌دوم حه‌لبووسیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كلایی كرده‌وه
گوته‌بێژی ته‌قه‌دوم: لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئێمه برا كورده‌كانمان و شیعه هه‌یه

K24- هه‌ولێر:
لایەنه براوەکانی سوننه له هاوپەمانیی تەقەدوم و عەزم خەمیس خەنجەریان وەك سەرۆکی هاوپەیمانەتییه نوێیەکه دیارکرد و محەمەد حەلبووسیشیان وەك تاكه کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان له دانیشتنی سبەی دەناسێندرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، یەحیا غازی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم گوتی: ژمارەی ئێستای نوێنەرانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 67 کەسه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێتێگەیشتن لەنێوان ئێمه و برا کوردەکانمان و شیعەکان هەیه و سبەی له دانیشتنی پەرلەمان وێناکان به روونی دەردەکەون.
سەبارەت به دەنگدانی لایەنی شیعه به محەمەد حەلبووسی بۆ سەرکایەتیی پەرلەما، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم گوتی: سبەی له دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان شتەکان زیاتر روون دەبنەوه.
H.B