دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه
دوای راگرتنی دانیشتنی نوێنه‌ران، به هۆی په‌لاماردانی سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ره‌وه، دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
دوای راگرتنی دانیشتنی نوێنه‌ران، به هۆی په‌لاماردانی سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ره‌وه، دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، به ته‌مه‌نترین نوێنه‌ر، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا، 325 نوێنه‌ر سوێندی یاساییان خوارد و ته‌نیا چوار نوێنه‌ر ئاماده نه‌بوون.
دواتر مه‌شهه‌دانی دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشته‌وه و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر په‌لاماری سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌یان دا و به‌و هۆیه‌وه مه‌شهه‌دانی له هۆش خۆی چوو.
كه‌مێك پێش ئێستا، به سه‌رۆكایه‌تی خالید ئه‌لده‌ڕاجی، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
