سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا
چاره‌نووسی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران یه‌كلا كرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌شداری 228 نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو و دوای ژماردنی ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامه‌كه یه‌كلا كرایه‌وه.
دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی خالید ئه‌لده‌ڕاجی به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك كوتله و نوێنه‌ر بایكۆتیان كرد و له كۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه 228 نوێنه‌ر ئاماده بوون و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی رایگه‌یاند، ئه‌و دانیشتنی ئه‌مڕۆی به كراوه‌یی دواخستووه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بێت به بڕیاری ئه‌و بێت، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی دانیشتنه‌كه بوو.

به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێناوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان به‌م جۆره‌یه:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی: 200 ده‌نگ
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 14 ده‌نگ
پووچه‌ڵ: 14 ده‌نگ
