كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركه‌وت
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بوو به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، زۆرترین ده‌نگی په‌رله‌مانتارنی به‌ده‌ستهێنا و بوو به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حاكم زاملی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می هه‌ڵبژێردرا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، كه پشكی كورده و له كۆی 226 په‌رله‌مانتار كه له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و ده‌نگیان دا، 180 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی درموكراتی كوردستان دا و بوو به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه ده‌ركه‌وت، كه 13 ده‌نگ به‌تاڵ بوون و سروه عه‌بدولواحیدیش، كه ركابه‌ری شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بوو بۆ ئه‌و پۆسته، ته‌نها 33 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای سوێندخواردنی یاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ، ئیتاری ته‌نسیقی له دانیشتنی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانین، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له نێوان لایه‌نه‌كان روویدا و هێرش كرایه سه‌ر سه‌كۆی په‌رله‌مان، كه دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، له ئه‌نجامدا مه‌شهه‌دانی بوورایه‌وه و گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا.
دواتریش خالد ئه‌لده‌ڕاجی، دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار درێژه‌ی به دانیشتنی په‌رله‌مان دا و محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆك و حاكم زاملی وه‌ك جێگری یه‌كه‌م و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
H.B