بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە شاخەوان عەبدوڵڵا دەکات

"هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە راپەڕاندنی ئەرکەکانتان"

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق - شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق - شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە شاخەوان عەبدوڵڵا دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە پەیامێکدا بەرهەم ساڵح بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا نووسیویەتی: "گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە راپەڕاندنی ئەرکەکانتان، لە پێناو ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک".

لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ 9/1/2022، شاخەوان عەبدوڵڵا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

دەقی پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا:.

برای بەڕێز شاخەوان عەبدوڵڵا

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە راپەڕاندنی ئەرکەکانتان لە پێناو ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.

بەرهەم ساڵح

سەرۆک کۆماری عێراق