هۆشیار زێباری: هێشتا شتی تریش ماوە
"دەبێ پابەندبین و مه‌غرور نه‌بین"

K24 – بەغدا
دوای سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هۆشیار زێباری، رایدەگەیەنێت: دەبێ پابەندبین و مه‌غرور نه‌بین، شتی تریش ماوه.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌غدا به كوردستان24ی راگه‌یاند "دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكار بین ئاگامان له یه‌كتر بێت، پابه‌ندبین و مه‌غرور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین".
سه‌باره‌ت به بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هۆشیار زێباری رایگه‌یاند "نا نا جارێ كاتی ئه‌مه نییه و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین".