پارتی چۆن به‌بێ ده‌نگی یه‌كێتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كلاكرده‌وه؟
"پارتی ده‌توانێت زۆر شتی دیكه‌ش یه‌كلابكاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌غدا به په‌یامنێری كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان شتی دیكه‌ش ماوه، ده‌بێت هاوكار بین ئاگامان له یه‌كتر بێت، پابه‌ند بین و مه‌غرور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ن و گفتۆگۆكانیان به‌رده‌وامه و پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئەندامی شاندی پارتی له به‌غدا روونیكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه هاتنه به‌غدا، به‌ڵام ئێستا به جیا كۆده‌بنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه نین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار، چی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێت، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجام درا، توانی وه‌كو حزب زۆرترین ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراق، به سوننه و شیعه‌شه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌هاتنه لای سه‌رۆك بارزانی.
پارتی به سیاسه‌ته‌كه‌ی خۆی، توانی لایه‌نه شیعه‌كان په‌رته‌وازه بكات و جارێكی دیكه یه‌كده‌نگی شیعه‌كان ئه‌سته‌م بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا متمانه‌ی سوننه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، كه سه‌ركردایه‌تی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، له تویتێكدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ "دیموكراتی" هه‌یه، وه‌ك ئاماژه‌دانێك بۆ پارتی.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، تا ئێستا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی 90 له په‌رله‌مانتار پێكهاتووه، به‌ڵام كوتله‌ی دیكه‌ش هه‌یه، كه ژماره‌یان زۆره و له شیعه‌كانن، چاوڕوان ده‌كه‌ن به ته‌وافق لایه‌نه‌كان پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌كلابكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی په‌یڕه‌وی كردووه، توانی ده‌نگێكی زۆر كۆبكاته‌وه و كاندیدكهی خۆی بۆ پۆستی جێگری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ربخات، كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه، نزیكه له دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌رچه‌ند شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا 180 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه زیاتره له دوو له‌سه‌ری سێی ئاماده‌بووانی په‌رله‌مانتاران.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئەندامی شاندی پارتی ئاشكرای كرد، هه‌ڵبژاردنی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به بێ ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بووه و ئه‌وانه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه له هۆڵی په‌رله‌مان چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بوون.
به‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی گرتوویه‌ته‌به‌ر، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ربهێنێت و ده‌نگی پێویست كۆده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ش نه‌گاته 2/3ی ئه‌ندامان، ئه‌وا له گه‌ڕی دووه‌مدا زۆرترین ده‌نگ براوه ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كۆكرایه‌وه، به‌بێ ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بووه.
لایه‌نه سوننییه‌كان به نزیكبوونه‌وه‌یان به پارتی سوودمه‌ند بوون، توانیویانه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام پێده‌چێت به په‌رته‌وازه‌یی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان، حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندبن، به‌ڵكو به نزیكبوونه‌وه‌یان له پارتی، وه‌ك سونییهكان سوودمه‌ند ده‌بن.