زانیاری ورد له‌ باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مشه‌وی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌

چه‌قه‌كه‌ی ته‌كییه‌ بووه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

پێوه‌ری رێخته‌ر
پێوه‌ری رێخته‌ر

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مشه‌و پێنج بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ستیان پێكرا و له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ زیانی ماڵی به‌ر خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیان گه‌یاند.

له‌ باره‌ی زنجیره‌ بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌مجاره‌وه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، فازیل ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەشناسی بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 09:23 خوله‌ك چوار بومەلەرزە لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە  بەھێزترینیان 4.3 پلەبوو بە پێوەری رێخته‌ر قوڵای بومەلەرزەكان 15كیلۆمەتر بووە چەقی بومەلەرزەكەش لە ناحیەی تەكیە بووە.

هاوكات كات 11:15 خوله‌ك، جارێكی دیكه‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ هه‌ستی پێكرا.

کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی رایگه‌یاند، تائێستا پێنج بومەلەرزە تۆمارکراون،  بەرزترینیان 4.3 پله‌ بووه‌ به‌ پێی پێوه‌ری رێخته‌ر.

كه‌شناسی روونیشیكرده‌وه‌، دوای ھەموو بوولەمەرزەیەکی بەھێز پاشە بوومەلەرزە روودەدات بۆ جێگیربوونی دۆخی زەوی، بەڵام بۆ ئەوەی دوایی تا ئێستا ھیچیان تۆمار نەکردووە.

نه‌خشه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌
نه‌خشه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌

 

دیمه‌نێكی شوێنه‌واری زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌
دیمه‌نێكی شوێنه‌واری زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌
دیمه‌نێكی شوێنه‌واری زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ
دیمه‌نێكی شوێنه‌واری زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ