نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و هاوكارانی كرد
"خه‌مبارین به كۆچی دوایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دێڤید ساسۆلی"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ره‌خۆشی له خێزان و دۆستانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، دێڤید ماریا ساسۆلی كرد، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
ئه‌مڕۆ، گوته‌بێژێك به ناوی ماڵباتی ساسۆلی، هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای راگه‌یاند.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یه‌كێكه له سێ ده‌سته‌كه‌ی یاسادانان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
ساسۆلی، ئه‌مڕۆ له كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتییه‌كه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد.
نێچیرڤان بارزانی، له تویتێكدا، نووسیویه‌تی: خه‌مبارین به كۆچی دوایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دێڤید ساسۆلی.
هه‌روه‌ها پرسه و په‌یامی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكار و هاوكاره‌كانی له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ساسۆلی، ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی ئیتاڵی چه‌پی ناوه‌ڕاست بوو، له 2009ه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوو، له 2019ه‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه هه‌ڵبژێردرابوو.
