وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
"نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت"

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هۆكاری نه‌خۆشیی دڵه‌وه گه‌یه‌ندرایه سه‌نته‌ری دڵ له هه‌ولێر و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، به چاودێری و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی، سەردان و یاوەری فرسەت ئه‌حمه‌د، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان كرد، کە بەهۆی نەخۆشی دڵه‌وه گەیەندرایە سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: " وه‌زیری داد ئامادەکاری و کاری پێویستی بۆ ئه‌نجامدانی نەشتەرگەریی بۆ ده‌كرێت".