زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی وه‌زیری داد ده‌خرێته‌ڕوو
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵ له شاری هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی وه‌زیری ناوبراو باشه.
وه‌زاره‌تی داد له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "ئەمڕۆ پێنج شەممە (13-1-2022) فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێرچاودێری (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی "سەنتەری دڵ"ی لە شاری هەولێر کرد، بەمەبەستی پشکنینێکی تەندروستی رۆتینی ساڵانە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئەنجامی پشکنینەکانی وه‌زیری داد باشن و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بچووك هەبووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهەمان سەنتەر، بەسەرکەوتوویی بۆی ئەنجام دراوە.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا دۆخی تەندروستیی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، و سوپاسی هەموو کەسایەتی و لایەن و ئه‌و رۆژنامەنووسانه‌ش دەکات، کە لە خەمی هەواڵ پرسینی تەندروستی ئەودابوون.
H.B