سەرۆك بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووهوه
سهرۆك بارزانی ئامۆژگاریی و رێنوێنیی پێویستی بۆ پهرلهمانتارانی پارتی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق خستەڕوو

K24- ههولێر:
رۆژی پێنجشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2022 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوه.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كاریاندا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئامۆژگاریی و رێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

H.B