له به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارتێكی عێراقی
زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون

K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانی گیانی نه‌بووه، جگه له زیانكه‌وتن به باڵه‌خانه‌كه.
میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا، له رێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارتی ته‌قه‌دووم، كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
دوای هێرشه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی هێرشكردن بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستیپێكرد.
پارتی ته‌قه‌دووم له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكه‌یان له به‌غدا كرد، رایگه‌یاند، "ئه‌م هێرشه دووژمنكارانه‌یه ته‌نیا زیاتر به سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق پابه‌ندمان ده‌كات".