له سه‌دا 40ـی ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌ز به كوده‌تا ده‌كه‌ن
"ده‌توانن له داهاتوودا خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، به رێژه‌ی %40 هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته پێیان وایه كوده‌تا له وڵاته‌كه‌یان رووده‌دات و پشتگیریشی لێده‌كه‌ن.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پسپۆر و توێژه‌ری سیاسی ئاماده‌كراوه، تێیدا رایگه‌یاند، به‌رێژه‌ی %40ـی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاڵپشتی كوده‌تا له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی له بواری دیموكراتییه‌ت پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌و پێشبینیانه‌ش ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد، كاتێك لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، ئه‌وكات پێشبینی كوده‌تا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست، بیرۆكه‌ی كووده‌تا لای راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، بۆیه ده‌گوترێت دیموكراتیه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، كه‌وایه كوودهتایهك نزیك بووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست روونیكرده‌وه، ده‌بێت له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نی دۆڕاو دان به شكسته‌كه‌ی بهێنێت، ده‌توانن له داهاتوودا خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه.