دوو سیستمی ئه‌لیكترۆنی رووسیا خۆپیشاندانی كازاخستان خامۆش ده‌كه‌ن
له كازاخستان به هۆی گرانبوونی نرخی غاز، هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "Sohu"ی چین بڵاویكرده‌وه، رووسه‌كان له رێگه‌ی سیستمی شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنییه‌وه توانیویانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل له كازاخستان په‌ك بخه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، وێستگه‌ی پارازێتی "لییر-3"، درۆنی "ئورلان-10" رێگریان له‌وه كردووه، یاخیبووه كازاخییه‌كان مۆبایل به‌كار بهێنن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كازاخستان، له شاره‌كانی نورسوڵتانی پایته‌خت و شاری ئه‌ڵماتای باشووری وڵاته‌كه ئه‌و سیسته‌مه رووسیانه‌یان به‌كارهێناوه و به‌و هۆیه‌وه توانیویانه زاڵ‌بن به‌سه‌ر ئه‌و یاخیبوانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ڵماتادا گرتبوو.
له كازاخستان به هۆی گرانبوونی نرخی غاز، هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی حكومی و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ڵماتادا گرت و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی وڵاته‌كه باری نائاسایی راگه‌یاند.
رووسیا پشتیوانی له حكومه‌تی كازاخستان كرد و هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان.