یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات دۆسیه‌ی سووریا بدرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی
پێشوازی له بڕیاری دادگای ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌پاندنی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌نوه‌ر رهسلاندا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازیی له بڕیاری دادگای ئه‌ڵمانیا كرد، كه سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای پێشووی هه‌واڵگری سووریادا سه‌پاندووه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیته‌ر ستانۆ، گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی شه‌وی رابردوو ده‌رهه‌ق به ئه‌نور ره‌سلان، ئه‌فسه‌ری پێشووی سووریا به پله‌ی عه‌قید ده‌ركراوه، بڕیارێكی مێژووییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره له یه‌كه‌م دادگاییكردندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌باره‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ركراوه، كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی سووریا ئه‌نجام دراون و هه‌نگاوێكی گرنگی به‌ره‌وپێشچوونه بۆ نه‌هێشتنی رێگه‌كانی ده‌ربازبوون له سزا و له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه له سووریا.
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشتر و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردن له هه‌وڵه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ دادگاییكردنه‌كانی داهاتوو له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی سووریا، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن میكانیزمی نێوده‌وڵه‌تییی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن (IIIM) و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كیتی ئه‌وروپا داوای كردووه، ته‌واوی دۆخی سووریا ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ دادگای باڵای هه‌رێمایه‌تی له شاری كۆپلنتس سزای زیندانیكردنی بۆ ئه‌نوه‌ر ره‌سلان (58 ساڵی) ده‌ركرد، به تۆمه‌تی كوشتنی ده‌یان زیندانیكراو و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌لایه‌نی كه‌م 4 هه‌زار كه‌سی دیكه له (لقی خه‌تیب)ی ئه‌منی له دیمه‌شق له ماوه‌ی ساڵانی 2011 و 2012.
ره‌سلان له ساڵی 2012 له سووریا رایكردووه و مافی په‌نابه‌رێتیی له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتبوو.

H.B