ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر
بڕیار درا گۆڕانكاری له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا بكرێت

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سبه‌ی بۆ قوتابیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاری گۆڕانكاری له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا دراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر:
1- لە رۆژی شەممە رێکەوتی (15ی 1 ی 2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (9:30) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێك تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (8:30) گۆڕدراوە بۆ (9:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
2- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر
14ی 1ی 2022