"ته‌ندروستی شێخ شامۆ به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات"
كوڕه‌كه‌ی شێخ شامۆ: سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ته‌ندروستی شێخ به په‌رۆشن و درێغییان نه‌كردووه

K24 - هه‌ولێر:
شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان به‌هۆی نه‌خۆشیییه‌وه له ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و كوڕه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ته‌ندروستی شێخ به په‌رۆشن و درێغییان نه‌كردووه.
نێچیرڤان، كوڕی شێخ شامۆ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی باوكی تێدا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت، گوتی: "ته‌ندروستی شێخ تا راده‌یه‌ك جێگیره و به‌و هیوادارین به‌ره‌و باشتریش بڕوات، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن سییه‌كانی ماندوو بووه و كاتێكی زیاتری ده‌وێت تا باشتر ببێت".
گوتیشی: "ماوه‌ی چوار رۆژه شێخ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، كه به توندی تووشی كۆرۆنا بووه، به قسه‌ی پزیشكه‌كان، له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌رێنی له ته‌ندروستی باوكم رووینه‌داوه، به‌ڵكو ده‌ڵێن پێویستی به‌كاتێكی زیاتر هه‌یه، تا هێدی هێدی باش ببێته‌وه".
كوڕه‌كه‌ی شێخ شامۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆك بارزانی و كاك مه‌سرور، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌ندروستی باوكم به په‌رۆشن و درێغییان نه‌كردووه، به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵن و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستنان و وڵاتانی ئه‌وروپاش هاتوونه‌ته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستی شێخ دڵنیا ببنه‌وه، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیشمان پێوه‌ده‌كرێت و له هه‌واڵی ده‌پرسن.
شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان، 4 رۆژ به‌ر له ئێستا به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره گوسترایه‌وه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكیدا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.