تویته‌ر هه‌ژماری خامه‌نه‌یی داخست
ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی دوور له یاساكانی تویته‌ر، یه‌كێك له ئه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی رێبه‌ری شۆڕشى ئیسلامى ئێران، داخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌یشن، تایبه‌ت به چۆنییه‌تی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، تویته‌ر یه‌كێك له‌هه‌ژماره‌كانی تایبه‌تی عه‌لى خامه‌نه‌یى رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی، داخست.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌یی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌یشنی تایبه‌ت به چۆنییه‌تی خه‌یاڵكردنی كووشتنی تره‌مپی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌ر له دوو ساڵ فه‌رمانی له‌ناوبردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، ده‌ركرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، خامه‌نیی پێشێلی یاسا و رێساكانی تایبه‌ت به‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كردووه، بۆیه‌ش هه‌ژماره‌كه‌ی به‌فه‌رمی داخرا.
له 7ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه له به‌غدا، فه‌رمانی گرتنی دۆناڵد تره‌مپی به تۆمه‌تی كووشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌ركرد.
سوله‌یمانی له 3ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2020، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كوژرا.