بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی تۆماركرا
ئیمارات: بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ر بووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری نیشتمانی ئیمارات بۆ كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) كاتژمێر 8:25ی سه‌رله‌به‌یانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 5ی رێخته‌ر له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی داوه.
سه‌نته‌ره‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كرد، وێستگه‌كانی تۆڕی نیشتمانی بۆ كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه، كاتژمێر 8:25ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی ئیمارات له كه‌نداوی عه‌ره‌بی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تۆماركردووه، كه به گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
سه‌نته‌ری نیشتمانی ئیمارات بۆ كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه ئه‌و بومه‌له‌رزه كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دانیشتوانی ئیمارات بووبێت.
له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، دانیشتوانی ئیمارات هه‌ستیار به بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كردبوو، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له باشووری ئێرانه‌وه بووه و به گوڕی 6.5 پله‌ی رێخته‌ر رووی‌دابوو.