له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند و 3 كه‌سیش به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 202 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6920 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 104 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (690)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 690ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 690ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B

Fly Erbil Advertisment