ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان له حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن حكومه‌ت رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه
لایه‌نه‌كانی ئیتاری ته‌نسیقی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه

K24- هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسای گوتی: تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (ئیتاری ته‌نسیقی) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ پێكهێنانی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانێتییه به‌رده‌وامن، كه پێویسته له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌دا بیكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سیناریۆكانی وه‌ڵامی دادگای فیدراڵ بۆ ئه‌و تانانه‌ی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دراون، كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه وه‌ڵامه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له نێوان پارتی، ره‌وتی سه‌در، سوننه‌كان و فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ به‌بێ مالیكی نێوماڵی شیعه رێكده‌خرێته‌وه؟ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك له‌ناو حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن، له داهاتوودا كێشه بۆ حكومه‌ت دروست ده‌بن و ده‌گاته بنبه‌ست.
گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، جووڵه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی سوننه‌كان هه‌یه، جووڵه‌یه‌كیش له‌ناو ماڵی كوردیدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كوتله سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر و سه‌قامگیرتر ببه‌ن، بۆ نموونه ئێمه نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت و خواستی ئه‌وه‌مان هه‌یه چوار ساڵی داهاتوو له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه چوار ساڵی ئارام بن و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراق بێت.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی ته‌وافوقی نه‌بێت، كه هه‌ر هێزێكی سیاسی به‌گوێره‌ی سه‌نگی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان له حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن، له داهاتوودا كێشه بۆ ئه‌و حكومه‌ته دروست ده‌بن و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراو و به‌لاوه‌نانی لایه‌نێكی دیكه، ده‌مانگه‌یه‌نێته بنبه‌ست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار بن، نامانه‌وێت ئه‌و نائارامیه‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا هه‌بوون، له داهاتووشدا به‌رده‌وام بن، پێویسته ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تێك پێكبهێنن، كه له ئاست جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بێت.
حه‌یده‌ر لامی جه‌ختیشی كرده‌وه، راسته كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه بیه‌وێت فشار بخاته سه‌ر لایه‌نێكی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی دیكه بكاته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، چونكه پرۆسه‌ی سیاسی موڵكی خودی عێراقییه‌كانه و پێویسته ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ن و له ده‌نگدان كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، له پێكهێنانی حكومه‌تدا به‌شدار بن، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌در و عامریش هه‌ر له‌پێناو ئه‌و داواكارییه بوو.
سه‌باره‌ت به بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆنبوونیش، كه هیچ لایه‌نێك نایه‌وێت په‌نای بۆ ببات، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی: بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆنبوون شتێكی باشه، كاتێك عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌شدار بوون و من له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گفتوگۆم له‌گه‌ڵیان كردووه، تاوتوێی ئه‌وه‌مان كردووه، كه چۆن عێراق ببه‌ینه قۆناغێكی باشتر و ئه‌وه‌ی له رابردوودا روویداوه له داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه، كه وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له رابردوودا عێراق نوقمی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی، دزی و تیرۆر ببوو و بوونی كه‌سانی لاواز له ناو حكومه‌ت بووه هۆی ئه‌و هه‌موو كێشانه. ئه‌مڕۆ گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌یه.
H.B