فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كاتی كۆنترۆڵكردنی فه‌لوجه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ناوچه ڕزگار كراوه‌كان ڕاده‌ستی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر
لیوا (ڕائید شاكر جه‌وده‌ت) فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق واده‌ی كۆنترؤڵكردنی ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (سپوتینگ) ی ڕووسی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پۆلیس ڕایگه‌یاندووه" له ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژی داهاتوو دا،ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عیراقی و چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی پاككرایه‌وه.
لیوا جه‌وده‌ت دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ی بۆ ئاژانسه‌كه باسكردووه كه پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی زه‌وییه كۆنترۆڵكراوه‌كانی ناوچه‌كه به فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا ده‌ستی پێكردووه كه هه‌زاران كیلۆمه‌تره.
ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی فه‌لوجه كه یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، له 23/5/2016 وه ده‌ستیپێكردووه و به ئامانجی ڕزگاركردنی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كه زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
تا ئێستا هێزه‌كانی عێراق توانیویانه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌ن و زیانێكی زۆر به داعش بگه‌یه‌نن.
له‌كاتێكدا دۆخی خه‌ڵكی فه‌لوجه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه له ڕه‌وشێكی دژواردایه و له‌وباره‌یه‌وه ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان له‌باره‌ی دۆخی سڤیله‌كانی ئه‌و ناوچه‌وه داوه و به‌شێك له‌هێزه عێراقیه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار كران له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌دا ئازاری خه‌ڵكی سڤیل ده‌ده‌ن.