"کۆبوونەوەی سەدر و عامری هەنگاوێکی ئەرێنییە"
سەدر جەخت لەسەر حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە

K24 - هەولێر
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە کۆبوونەوەکەی رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەبینێت.
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی ماڵی حەیدەر عەبادی بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر یەکگرتوویی چوارچێوەکە و بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان، بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان کراوەتەوە، هەروەها کۆبوونەوەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە هەنگاوێکی ئەرێنی پێناسەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ جارێکی دیکە سەدر، لە تویتێکدا دوای کۆبوونەوەکەی لە عامری، جەختی لەسەر حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کردووەتەوە.