تووشبوون به كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا بۆ یه‌كه‌م جاره ژماره‌ی تووشبوون بگاته ئه‌و ئاسته و 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 336 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره بگاته ئه‌و ئاسته.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6100 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی 128 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (691)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B