هه‌ولێر... شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه
له‌مپێناوه كۆبوونه‌وه

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مـنی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر داڕشتنی میكانیزمی نوێ، بۆ ئاماده‌كردنی پلانی تازه‌ی میدیایی و یه‌كخستنی میتۆده‌كان، كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمـه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، شاندی باڵای شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانیی پێشمه‌رگه، تاووتوێی نوێترین میكانیزمی كاركردنی هاوبه‌شی میدیایی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فیكری توندڕه‌وی داعش ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی لیوا سه‌عد مه‌عـن، به‌رپرسی شانه‌ی ناوبراو به به‌شداری هه‌ریه‌ك له د. حوسێن عه‌للاوی، راوێژكاری میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی، لیوای فرۆكه‌وان ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ئه‌نوه‌ر عه‌باس، گوته‌بێژی پۆلیسی ئیتیحادی، ئه‌فسه‌رانی باڵای راگه‌یاندنی هێزه وشكانییه‌كان، هه‌واڵگری و ئاسایش و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ( الرد سریع)، گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، به به‌شداری ژه‌نه‌ڕاڵ هاریس، جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، كۆلۆنێل بۆڕۆس، به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، له‌گه‌ڵ شاندی باڵای وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان و لیوا رووكن به‌ختیار محه‌مه‌د راوێژكاری باڵای سه‌ربازی و و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی كۆبوونه‌وه.
