تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌م پارێزگایه راگیران
"پێویستە کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگاکان، خشتەیەک بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم ئامادە بکەن"

K24- هه‌ولێر:
به راوێژكردن له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و پارێزگایه، به‌هۆكاری هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارین، خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگرت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه:
بۆ گشت خوێندنگا و قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان:
پاش راوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردە، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینە کە ناوچەکەمانی گرتووه‌تەوە، پاڵپشت بەو دەسه‌ڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا:
1- سبەینێ سێ شەممە 18ـی كانوونی دووه‌می 2022 تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە 20-ـی كانوونی دووه‌می 2022، تاقی کردنەوەکانی وەرزی یەکەم کەماون لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحکومی) رابگیرێت و ئەو رۆژانە بکرێتە پشووی فەرمی.
2- بەپێی ساڵنامەی خوێندن، رۆژی شەممە 22-1-2022 تاوەکو رۆژی دووشەممە 24-1-2022 پشووی وەرزی یەکەمە و وەک خۆی دەمێنێتەوە.
3-بە پێی ساڵنامەی خوێندن وەرزی دووەم، لە رۆژی سێ شەممە 25-1-2022 دەست پێدەکاته‌وه.
پێویستە لە هەمان رۆژدا کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگاکان، خشتەیەک بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم ئامادە بکەن، کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی چوارشەممە 26-1-2022 دەست پێ بکات و خوێندکارانی لێ ئاگادار بکرێنەوە و ئەنجامی بدەن.
لەگەڵ رێزدا