سلێمانی.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
رووداوه‌كه به‌هۆی بوونی به‌فر و شه‌خته‌وه بووه و دوو منداڵیش بریندارن

K24- هه‌ولێر:
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بۆ کوردستان24ی راگه‌یاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگه‌ی سلێمانی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا.
هه‌روەها گوتی: رووداوه‌كه له نزیك گوندی كۆته‌ڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سلێمانی و دووكان روویداوه و جگه له گیانله‌ده‌ستدانی 4 پیاو و ئافره‌تێك، دوو منداڵیش برینداربوونه و به‌مه‌به‌ستی پێدانی چاره‌سه‌ری گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرا له سلێمانی گوتی: ئه‌و رووداوه به‌هۆی بوونی به‌فر و دروستبوونی شه‌خته له‌سه‌ر رێگه روویداوه.
H.B