به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات
"ئه‌م رێگه‌یه سه‌لامه‌ت نییه و بۆ به‌كارهێنان شیاو نییه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری به هاووڵاتیان دا و ئاشكرای كرد، رێگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆ سه‌ر چیای سه‌فین به‌هۆی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه سه‌لامه‌ت نییه و بۆ به‌كارهێنان شیاو نییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه: رێگه‌ی چیای سه‌فین له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه به‌ره‌و دیوی دابه‌زین بۆ هیران شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كی لێدرووست بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵخلیسكان، بۆیه داوا ده‌كرێت ئه‌و رێگه‌یه به‌كارنه‌هێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هاووڵاتیان بۆ حاڵەتی پێویست دەتوانن رێگه‌ی شەقڵاوە هیران بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستادا کێشەی نییە.