تووشبوون به كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
له چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵه‌تی تتۆماركران و 5 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 5 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 520 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره بگاته ئه‌و ئاسته.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6473 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی 140 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (692)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B