وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌م رۆژه‌دا فۆڕم دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاگادارییه‌كی بۆسەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی ناوبراو هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێشكه‌وتووی بواری كشتوكاڵ.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
بەپێی بریاری ژمارە 79ـی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ناوخۆ و دارایی و ئابووری.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، هەڵدەستێ بە دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بەشێوەی قیستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران بەنرخێکی گونجاو، بە لێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.
بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵین، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەلوپەلەکان و پڕکردنەوەی فۆرم، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.
لەگەڵ ڕێزدا.
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو