فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا: گوندی كه‌پرۆك كۆنترۆڵ كراوه و به‌ره‌و گوندی حاجی عه‌لی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین
25 چه‌كداری داعش كوژراوون

K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا زانیاری له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای عێراق له گونده‌كانی میحوه‌ری مه‌خمور ئاشكرا ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو كاتژمێر دا هێزه‌كانی سوپای عێراقی توانیویانه گوندی كه‌پرۆك (كبروك) كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌و پێشڕه‌ویه‌شدا هێزه‌كانی عێراق هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا شێوازی هیرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای عێراق ده‌خاته‌ڕوو كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا،له فیرقه‌ی 15،توانیویانه گوندی(كه‌پرۆك) "كبروك" ی ستراتیژی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هێزه‌كانی سوپای عێراقی له هه‌ڵمه‌تێكی په‌له‌دا توانیویانه چه‌كداره‌كانی داعش له‌و ناوچه‌دا په‌رت بكه‌ن و به زوویی بگه‌نه گونده‌كه،زانیاریشمان هه‌بووه كه گونده‌كه خه‌ڵكی سڤیلی تێدا بووه و داعش ڕێگه‌ی نه‌داوه له گونده‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
له‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی سوپای عێراقی، توانیویانه ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی داعش بكوژن و ژماره‌یه‌كیشیان ڕایانكردووه.
ته‌ئكیدیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه ئێستا هێزه‌كانی عێراقی سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بومبه چێنراوه‌كان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ن كه داعش ڕێگه‌ی نه‌دابوو بچنه ده‌ره‌وه.
له كاتژمێر 5 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ وه، هێزه‌كانی سوپای عێراقی له میحوه‌ری مه‌خموور هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
هێرشه‌كه به ئاراسته‌ی گوندی (خرائب جبر) و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی حاجی عه‌لی ده‌ستیپێكردووه و فیرقه‌ی (15) و لیواكانی (91) و (72) و (37) ی زرێپۆش له هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن.