"ئاستی ئاوه‌دانی له تلكێف گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا هه‌شتا"
داوا ده‌كرێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه

K24 - هەولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 16ـی سه‌ر به سوپای عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هاندان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، پلانێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی پشكنین له قه‌زای تلكێف ئاماده كردووه.
عه‌مید روكن عه‌لی سعوود، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 16ـی سه‌ر به سوپای عێراق رایگه‌یاند، به هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان، تلكێف بووته ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر، ره‌وشی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له‌و قه‌زایه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه روونیكرده‌وه، "به رێژه‌ی %80ـی دانیشتوانی قه‌زای تلكێف گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، ته‌نیا ناوچه‌ی (به‌تانییه) نه‌بێت كه پڕ كراوه له بۆمبی چێندراو، له رێگه‌ی پلانێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكین ئه‌و ناوچه بچووكه پاك بكرێته‌وه".
عه‌لی سوعوود جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به رێژه‌ی %80 ناوچه‌ی (به‌تانییه) به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش خاپوور كراوه، له تلكێف ئاستی ئاوه‌دانكردنه‌وه گه‌یشتووه‌ته %30 تا %50 و له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌ش %80. گوتیشی: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی تلكێف به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، سوپا و یه‌كه ئیدارییه‌كان به كاراییه‌وه ده‌ستبه‌كارن.
قه‌زای تلكێف پێكهاتووه له ناوچه‌یه‌كی پێكه‌وه ژیانی ئاشووری، كلدانی و كه‌مینه‌كی ئێزدی و عه‌ره‌ب، به سه‌قامگیرترین ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا داده‌نرێت، به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان پارێزگاری لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئامارێكی ساڵی 2018 ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 225 هه‌زار كه‌س، ده‌كه‌وێته سنووری مادده‌ی 140.