بە وێنە.. تەقینەوەی هێڵی بۆری نەوتی لە باکووری کوردستان

هاتوچۆی نێوان دوو شاری وەستاندووە

تەقینەوەی هێڵی بۆری نەوتی لە باکوری کوردستان
تەقینەوەی هێڵی بۆری نەوتی لە باکوری کوردستان

K24 - هەولێر:

هێڵێکی بۆری نەوتی لە باکووری کوردستان کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی نەوت لە نێوان هەردوو شاری مارەش و دیلۆکە تەقیەوە.  

بە گوێرەی میدیا تورکیەکان، تەقینەوەی هێڵی بۆریە نەوتییەکان بووەتە هۆی وەستانی هاتوچۆی نێوان هەردوو شاری مارەش و دیلۆکە کە دەکەونە باکووری کوردستان.

سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و هیچ میدیایەکی فەرمی ئەو وڵاتە زانیاری لەبارەوە بڵاونەکردۆتەوە.

ئاماژە بەوەسدراوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆری نەوتەوە لەشارۆچکەی بازارجکـی مارەش، هاتوچۆی رێگای گشتی مارەش و دیلۆکە (عەنتاب) وەستاوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

Fly Erbil Advertisment