لە سلێمانی 42 حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆن تۆماركرا
"هەموویان لە نەخۆشخانەن"

K24 - هەولێر:
سامان لەتیف گوتەبێژی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە سلێمانی 42 حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆن تۆماركرا.
گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، تووشبووەکان هەموویان لە نەخۆشخانەن و بارودۆخیان جێگیرە.