ڤیدیۆ.. بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک و چەند ئەندازیارێك لەژێر زەوی گیریان خواردووە
لە قوڵایی 55 مەتر لەژێر زەوی گیریان خواردووە

K24 - هەولێر:
نزیکەی 3 کاتژمێرە بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک و چەند ئەندازیار لەناو ئاسانسواری بەنداوی دهۆک گیریان خواردووە.
بەگوێرەی زانیاریەکان کە لەلایەن فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بۆ کوردستان24 نێردراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی رزگارکردنی بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک و چوار ئەندازیارن کە لە ئاسانسوارێکدا لە قوڵایی 55 مەتر لەژێر زەوی گیریان خواردووە.
بەهۆی پچڕانی وایەری ئاسانسوارەکەوە ئەو پێنج کەسە گیریان خواردووە و ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی رزگارکردنیانن.