جوتیار عادل: له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن حكومه‌ت بڕیاری پێویست له داهاتوو ده‌رده‌كات
"دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه"

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2022 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد، ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی گرنگ راگه‌یه‌ندران.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌و رێككارانه‌ی كه بۆ ناردنی 200 ملیاره‌كه ته‌واو بووه، پێشبینی ده‌كرێت به‌یانی پێنجشه‌ممه بێته سه‌ر حیسابی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون سبه‌ی مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند، بۆ مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات كه له داهاتوودا چۆن ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات، ئه‌وله‌ویه‌ت لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌یه له‌كاتی خۆیدا.
گوته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری هێڵی نه‌وتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر هه‌وڵێك له‌م چه‌شنه‌دا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، حكومه‌ت هه‌ڵوێستی زۆر روونی ده‌بێت.
جوتیار عادل گوتی: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جگه له نه‌وتی كه‌ركووك، مانگانه 400 تا 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی دیلۆیت ده‌فرۆشرێته بازاڕه‌كانی جیهان.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی به خێرای كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، جوتیار عادل روونیكرده‌وه، چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، وه‌ك لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، حكومه‌ت رێككار و بڕیاری پێویست له داهاتوو ده‌رده‌كات و ته‌ندروستی هاووڵاتیان بۆ حكومه‌ت جێگه‌ی گرنگییه.
جوتیار عادل باسی له‌وه‌ش كرد، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی 2022، ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و ئیمكانییه‌تی حكومه‌ت هه‌بێت درێغی ناكه‌ین له دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ داهات بگونجێنین.