شاره‌داری ئیسته‌نبۆڵ پشتگیری زمانی كوردی ده‌كات
"فێربوونی زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه له توركیا"

K24 – هه‌ولێر:
شاره‌داری ئیسته‌نبۆڵ له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه له كۆماری توركیا بژیت، زمانی خۆی فێر ببێت.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆگلۆ، شاره‌داری ئیسته‌نبۆڵ له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، فێربوونی زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه له توركیا.
ئیمام ئۆگلۆ راشیگه‌یاند، هه‌ر تاكێك ئازاده به باوه‌ڕی خۆی بژیت، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا وانه‌ی كوردی له پرۆگرامی خوێندن داناوه، هاووڵاتیان ده‌توانن زمانی خۆیان بخوێنن.