بۆ دووه‌م جار له كاتژمێرێكدا فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له چیای شنگال بۆردومانكرد
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون و برینداربوون

K24- شنگال:
له ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێكدا، فڕۆكه‌كانی توركیا دوو جار پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له چیای شنگال بۆردومان كرد.
ماهر شنگالی، په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، جارێكی دیكه‌ش فڕۆكه‌كانی توركیا پێگه‌كانی فه‌وجی 80 (فه‌وجی عه‌شایه‌ری) حه‌شد/ یه‌به‌شه‌ی له چیای شنگال بۆردومانكرد، كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
به‌ر له كه‌متر له كاتژمێرێكیش په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای شنگال ئۆتۆمبێلێكى كرده ئامانج، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی تێدابووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه‌ته‌وه ئامانج ژماریه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی تێدابووه، كه سه‌ر به فه‌وجی 8 (فه‌وجی عه‌شایه‌ری) بوون.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی بۆردوكانه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون و برینداربوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی لێكراوه، ناوچه‌یه‌كی مه‌شقی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ن، رێگه نادرێت كه‌س نزیكی ئه‌وێ بكه‌وێته‌وه.
نوێ ده‌كرێته‌وه..
H.B