زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال
دوو ئۆتۆمبێل و سێ بنكه كراونه‌ته ئامانج.. له‌ناو كوژراوه‌كاندا به‌رپرسێكی په‌كه‌كه هه‌یه

K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی باب شلۆ له چیای شنگال، 2 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، کەمێك به‌ر له ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە و سێ بنكه و بارەگا ئەو چەکدارانەی له چیای شنگال کردە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یجی دژه‌تیرۆری كوردستان، بۆردومانەکان بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەك چەکداری پەکەکە، کە لەنێو کوژراوەکاندا بەرپرسێکی سەربازی هەیە بە ناوی (عەلی شێر).
H.B