وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
ژماره‌ی تووشووبوانی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌یه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1493) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (2) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (6) هه‌زار و (781) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (454) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
