زانكۆی سۆران تاقیكردنه‌كانی دواخست
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی دیاریكرد

K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی زانکۆی سۆران له راگه‌یندراوێكدا ئاشكرای كرد، تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە بۆ كاتێكی دیكه دواخران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجومەنی زانکۆی سۆراندا هاتووه: ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی درا، كه تاقیكردنه‌وه‌كه له رۆژانی دواتر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوو، لە کاتێکدا کە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون و هاوکات ئاستەنگی جیدی بۆ هاتوچۆ درووست بووە، هۆکاری دواخستنەکە پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایانە لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا.
روونیشكراوه‌ته‌وه، لەم سۆنگەیەوە و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران، تاقیکردنەوەکانی ئەو ڕۆژانە بۆ ڕۆژانی دواتر، واتە دووشەممە و سێشەممە دوادەخرێن. لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە ڕێگەی بەشە زانستییەکانی فاکەڵتییەکانەوە وردەکاریی زیاتری گۆڕانکارییەکانی خشتەی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکەنەوە.