زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ چه‌ند رۆژێكی دیكه درێژكرده‌وه
"ئاسانكاری بۆ ئه‌و قوتابیانه ده‌كرێت، كه شوێنی مانه‌وه‌یان دووره"

K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و بەڕەچاوکردنی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری و بەسته‌ڵه‌كبوونی رێگه‌وبانەکان، بڕیار درا تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ دوابخرێت.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ن:
1- دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی (شەممە و یەکشەممه 22 و 23 كانونی دووه‌می 2022) لە سەرجەم کۆلێج و په‌یمانگاکانی زانكۆ، بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دوایی بەپێی ئەو خشتەی كه خوێندکاران خۆیان ئاگادارن جگە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار کە کەشوهەوا ئاساییە.
2- ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و هاوكاریكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌یان دووره و به‌زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه كۆلێج و په‌یمانگاكان.
3- رۆژی شەممە 2022/1/22 بەشە ناوخۆییەکانی كۆلیج و په‌یمانگاكان بە رووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.
4- ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان له رۆژی یه‌كشه‌ممه 2022/1/23 ئاسایی ده‌بێت.
5- ئەم بڕیارە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، کە ئاستەنگی کەشوهەوا تێیاندا هەیە.