له‌باره‌ی رووداوه‌كانی غوێران حكومه‌تی سووریا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

"داوا ده‌كه‌ین توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌"

زیندانی گوێران له‌ حه‌سه‌كه‌
زیندانی گوێران له‌ حه‌سه‌كه‌

K24- هه‌ولێر:

دوای تێپه‌ڕبوونی دوو رۆژ به‌سه‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، حكومه‌تی سووریا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

حكومه‌تی سووریا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی زیندانی گوێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له‌ حه‌سه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، تاوانی جه‌نگه‌.

حكومه‌تی سووریا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی زیندانی غوێران راشیگه‌یاند، هه‌زاران خێزان له‌و ناوچه‌یه‌دا ناچاركراون ئاواره‌ ببن و هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ژێرخانی حه‌سه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی سووریادا هاتووه‌، داوا ده‌كه‌ین توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.

گرتووخانه‌ی غوێران كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، نزیكه‌ی 4 هه‌زار چه‌كداری داعش تێیدا زیندانیكرابوون و به‌ گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به‌ زیندانیكردنی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.