زانیاری موژده‌به‌خش له‌باره‌ی كۆرۆنا ده‌درێت
زانایان: ئاماژه‌كانی كۆتاییهاتنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوون

K24- هه‌ولێر:
زانایانی بواری په‌تا كوشنده‌كان پێشبینیان كرد، تروسكاییه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌ی ساڵی 2022 له‌ئارادایه، به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌تایه بۆ ڤایرۆسێكی ئاسایی نزیك له ئهنفلۆوهنزا ده‌گۆڕێت.
به‌گوته‌ی شاره‌زایانی پزیشكیی تایبه‌تمه‌ند، ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا روویدا، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دۆزرایه‌وه، ده‌كرێت هیوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵچنرێت كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌ن بۆ كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی نوێی تووشبوون به‌و زنجیره نوێیه‌ی په‌تاكه.
له‌كاتێكدا كێرڤی تووشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له باشووری ئه‌فریقیا زۆر به‌خێرایی به‌رزبووه‌وه و دواتریش به هه‌مان خێرایی رووی له نزمبوونه‌وه كرد، هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته له به‌ریتانیاش دووباره بووه‌وه، كه به گوته‌ی زانایان، بۆ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌بێت.
تۆم فرێد، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ناوه‌نده‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان له ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" گوتی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێمه به شێوه‌یه‌كی راست و دروست مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌دا كرد و ڤایرۆسه‌كه ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ساڵی 2022 له كۆنترۆڵكردنی ژیانمان به‌رده‌وام بێت".
له مانگی رابردووه‌وه گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تووشبون، كه ئاماری تووشبوونی رۆژانه له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌وه، به‌خێرایی رووی له داكشان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆپكهنزی ئه‌مه‌ریكی، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له 14 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی رابردوو، تووشبوون به رێژه‌ی 10% رووی له داكشان كردووه، به‌ڵام له 26 ویلایه‌ت به هه‌مان رێژه رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
به گوته‌ی "سی ئێن ئێن"، شه‌پۆلی كۆرۆنا له هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئۆمیكرۆنی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه هه‌موو شوێنێكی ته‌نیوه و رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش بۆستن و نیۆیۆرك، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنی دیكه هێشتا دۆخه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵدایه.
به‌رپرسانی ته‌ندورستیی جۆرجیا رایانگه‌یاند، هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له كه‌سانی تووشبوو و رێژه‌ی تووشبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش تا دێت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك ویلایه‌تی دیكه‌ی وه‌ك مینیسۆتا پاسه‌وانیی نیشتیمانییان بۆ هاوكاریكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی راسپاردووه.
به‌شێك له زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كاتێك ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه كتوپڕه‌ی ئێستا كۆتاییهات، قۆناغێكی ئارام ده‌ستپێ ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جۆن شوارتزبێرگ، پسپۆڕی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان و زانستی ڤاكسینه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كێرڤی تووشبوون روو له داكشانێكی به‌رچاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: مانگی ئازا تا كۆتایی به‌هار یان هاوین، هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ده‌بێت، كاتێك دابه‌زینێكی به‌رچاومان له ژماره‌ی تووشبوون تێبینی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وكات هه‌ست به گه‌شبینی ده‌كرێته‌وه، دواتر ده‌توانین شتی زیاتر له ژیانماندا بكه‌ین" و به گوته‌ی خۆی، "ئه‌و گه‌شبینیه‌ی له راستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا و ئه‌وانه‌ی تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بوونه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری دانیشتوان به‌رگرییه‌كی به‌هێز به‌ده‌ستده‌هێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئاستی به‌رگری لای خه‌ڵك زۆر له كاتی به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن یانیش ده‌لتا یارمه‌تیمان ده‌دات، به‌ڵكو له دانانی سنوورێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕاوی نوێش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت".
H.B