چین پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
چین بڕیاری دا پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌پۆلی ئۆمیكرۆن بپارێزرێت، ئه‌م بڕیاره‌شی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ته‌نیا دوو هه‌فته‌ی ماوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "په‌كین نیوز"، له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری په‌كین 27 كه‌س پشكینی كۆرۆنایان له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه بۆ كرا، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی (26) ساڵه تووشی كۆرۆنا بوو له جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئۆمیكرۆنه له‌و شاره تۆمار بكرێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شێوازی پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه، چوكڵه‌یه‌كی سه‌ر به لۆكه‌ی تایبه‌ت به پشكنینه‌كه پێویسته سێ تا پێنج سانتیمه‌تر بخرێته كۆمه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 چركه سووڕی پێ بدرێت، دوای ئه‌وه چوكڵهكه له تاقیگه شی ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكرێت.

هه‌فته‌ی رابردوو چین له پلانی خۆی بۆ فرۆشتنی بلیتی ئۆڵۆمپیادی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، ته‌نیا رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت ئاماده‌ی ئۆڵۆمپیاده‌كه بن، كه ده‌ستنیشانكراون، له‌كاتێكدا له‌و وڵاته رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رز بووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مجار پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه له چین له ساڵی 2020ـه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له ساڵی 2021 دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت منداڵێكی (9) ساڵه تووشی كۆرۆنا بوو، زیاتر باوه بوو، دواتر ئه‌و جۆره پشكنینه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كرا، كه ده‌هاتنه ئه‌و وڵاته.