شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئۆكرانیایه
"ئیستوانیا، لاتیڤیا، لیتوانیا و به‌ریتانیا وه‌ك لایه‌نی سێیه‌می شه‌ڕكه‌ر رێگه‌یان پێدراوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو ئۆكرانیا بگوازنه‌وه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
پشێوی و نائارامی له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی جیهان به‌رده‌وامه و به‌ره‌و زیادبوونیش ده‌ڕوات، چونكه بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌كرد، كه فلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا وای خه‌مڵاندووه كه 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكدا گۆڤاری زه ئیكۆنۆمیست-دا ئاماژه به وته‌یه‌كی ئه‌ی جه‌ی پی تایلۆر، مێژوونووسی به‌ریتانی دراوه، كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له به‌رلین-ه‌وه بڕیاری لێدرابوو، هه‌ر ده‌بوو ببێت.
كه‌واته له مۆسكۆ-ه‌وه بڕیار له جه‌نگێك دراوه، كه هه‌ر ده‌بێت رووبدات، به‌ڵام ئومێدی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و جه‌نگه نه‌بێت، سه‌ركرده ئه‌وروپاییه‌كان خۆشحاڵ بوون و پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، له رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له ژنێڤ و له كه‌شێكی سارد-دا، گفتووگۆی نێوان به‌رپرسه باڵا دیپلۆماته‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ئه‌وه‌نده گه‌رموگوڕ بێت.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه پێشبینی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووداوه‌كان هه‌میشه جودا بووه، له كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌كانی كاتی ئاشتی، چونكه كاتێك ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ژنێڤ ئارامی ده‌به‌خشێت به هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی له‌ناتۆ له‌به‌رامبه‌ردا جۆو بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كۆشكی سپی ده‌ڵێت: "ئه‌و شتێك ده‌قه‌ومێنێت"، ئه‌و مه‌به‌ستی پوتن بوو، وه‌ك وریاكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پوتن بڕیار بدات، كه دراوسێیه‌كی داگیربكات، ئه‌وا رووسیا تووشی زیانێكی قورسی مرۆیی ده‌بێت.

بایدن روونی نه‌كرده‌وه، كه ئاستی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌نده، كه پێشكه‌شی ئۆكرانیای ده‌كات له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری رووسیادا، به‌ڵام پێیوایه ئیداره‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی خێرایییه‌وه كارێكی باش ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا.
به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی ده‌یلی بێست-ی وتووه، كه له‌نێوان ناوه‌ڕاستی (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) بۆ (شوبات/ فێبریوه‌ری 2022) پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن شتێك رووبدات، گوتیشی: "پوتن پلانی داناوه، كه به‌كرێگیراوه رووسه‌كان له‌نێو ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه به‌رامبه‌ر سوپای رووسیا ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ببێت به به‌هانه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا".
رووسیا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا، كاری دیكه‌شی كردووه و گۆڕانی به‌سه‌ردا هێناوه، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای رووسیا له بێلارووس، كه به‌شێوه‌ی رووكه‌ش وه‌ك هێزێكی مه‌شقكار نیشانی داوه، به‌ڵام به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ده‌یلی بێست-ی وتووه، رووسیا وڵاتی بێلارووس ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنێت.
سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌مانه به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه، كه مانۆڕێكی سه‌ربازی ده‌ریایی له نێوان كانوونی دووه‌م و شوبات له‌و شوێنانه ئه‌نجامده‌دات، كه رووسیا لێی به‌رپرسه له‌نێویاندا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای جه‌مسه‌ری باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی و زه‌ریای هێمن، كه تێیدا زیاتر له 140 به‌له‌می سه‌ربازی و 60 فڕۆكه و 10 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
لاری فایڤه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كۆشكی سپی و سه‌رۆكی پێشووی CIA به سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: "به ره‌چاوگرتنی ئه‌و ژماره بێشووماره‌ی جوڵه‌ی هێزه‌كانی رووسیا به‌ره‌و ئۆكرانیا ده‌ره‌كه‌وێت، ده‌شێت كرده‌یه‌كی سه‌ربازی رووبدات".
بۆ پاڵپشتی ئه‌و قسانه ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ كێف-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، گوتی: "به هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی هه‌ن، ده‌شێت له نزیكترین كاتدا پوتن هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا".

له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌دا ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناتۆ راسپاردووه، كه هێزی سه‌ربازی بگوازنه‌وه بۆ ناو رووسیا. به‌رپرسێك له پێنتاگۆن به سی بی ئێس-ی گوتووه، كه ئیداره‌ی بایدن رێگه‌ی داوه به زۆرێك له هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازنه‌وه بۆ ناو ئۆكرانیا له‌نێویاندا مووشه‌كی دژه‌تانك بۆ پاڵپشتی زیاتری به‌رگریكردن له‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سی بی ئێس-ی گوتووه، كه هاوپه‌یمانان له نێویاندا ئیستوانیا، لاتیڤیا، لیتوانیا و به‌ریتانیا وه‌ك لایه‌نی سێیه‌می شه‌ڕكه‌ر رێگه‌یان پێدراوه، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازنه‌وه بۆ ناو ئۆكرانیا و هه‌ریه‌ك له به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه وه‌سفی كردووه، كه بووه به پێشبڕكێی گه‌یاندنی زۆرترین جبه‌خانه بۆ ئۆكرانیا.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ، هه‌رچه‌نده كۆده‌نگییه‌كی ئه‌وروپی گه‌وره هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له ئۆكرانیا، به‌ڵام تا ئه‌م ساته ئه‌ڵمانیا ئاماده‌گی تێدا نییه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو ئۆكرانیا بگوازێته‌وه.